ئه‌مریكا 107 ملیۆن دۆلارى به‌ ئاواره‌كانى عێرا ق دا

0

باڵێوزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، بڕی 41 ملیۆن دۆلارى وه‌ك هاوكارییه‌كى نوێ بۆ كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌ران له‌ عێراق ته‌رخان كردووه‌. ئاشكرایشى ده‌كات ته‌نیا ئه‌مساڵ 107 ملیۆن دۆلارى وه‌ك هاوكارى به‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ داوه‌.

باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ میدیاى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ى كۆمه‌كێكى دارایى تر به‌ عێراق ده‌دات كه‌ بڕه‌كه‌ى 41 ملیۆن دۆلاره‌.

روونیشى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ رێى كۆمسیۆنى باڵاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران، به‌ سێ مه‌به‌ست خه‌رج ده‌كرێت.

یه‌كه‌میان بۆ ئاواره‌كانى ناوخۆى عێراقه‌، دووه‌میان بۆ گونجاندنى ئه‌و ئاوارانه‌یه‌ كه‌ له‌ سووریاوه‌ هاتوون، به‌شێكى تریشى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنایه‌.

باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا ئاشكرایشى ده‌كات، 31% سه‌رچاوه‌ى پرۆژه‌كانى كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابین كراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا ئه‌مساڵ 107 ملیۆن دۆلارى وه‌ك هاوكارى پێشكه‌شى عێراق كردووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com