فایه‌ق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتارى عێراقى ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى ئاب 41 به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى له دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له لاهاى سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێن.
فایه‌ق شێخ عه‌لى له تویتێكدا ئاشكراى كردووه، عه‌لى فازڵ سه‌رۆكى رێكخراوى ئه‌مریكى عێراقى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ، 41 كه‌س ده‌داته دادگا و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
په‌رله‌مانتاره‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسه‌كان له فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى تا بچووكترین به‌رپرسى ده‌سته‌كه پێكهاتووه، كه حامد جه‌زائیرییه.
شێخ عه‌لى كه پێشتر كێشه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌بووه، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در، ده‌ڵێ منیش به ئه‌ركى خۆم هه‌ڵده‌ستم.
تا ئێستا هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى، لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه، هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه ناویان له لایه‌ن ئه‌مریكا هه‌یه و به تۆمه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى نایاسایى له‌گه‌ڵ ئێران له لیستى سزادراوه‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكان.