ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ى كه له دواى 2003 له عێراق به ناوى “توافوق” له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق دروست بووه، دواى تێپه‌ڕبوونى حه‌ڤده ساڵ دواجار به‌وه كۆتایى هات، هیچ هاوسه‌نگییه‌كى له نێوان پێكهاته‌كان پێ دروست ناكرێت، چونكه دیمه‌نى به‌شداریى سیاسى پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵات به‌مشێوه‌یه‌یه: قورخكردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبهجێكردنت له‌لایه‌ن شیعه‌وه وایكردووه، دژایه‌تى كورد بكات و تا بتوانێ په‌راوێزى سوننه‌یش بكات.
زۆرێك له چاودێرانى سیاسى پێیانوایه دروستبوونى هاوسه‌نگى بۆ پێكه‌وه‌ژیان به پێكهاته‌ى سوننه ده‌كرێت، چونكه وه‌ك له سه‌ره‌وه‌یش ئاماژه‌ى بۆ كرا پێكهاته‌ى شیعه قورخى ده‌سه‌ڵاتى كردووه، له به‌رامبه‌ردا سته‌م له كورد و سوننه ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر چه‌نده شیعه ده‌ست له دژایه‌تى كورد و سوننه ناپارێزێ، بارودۆخه‌كه له نێوان كورد و سوننه جیاوازه، بۆیه ده‌كرێت له سه‌ره‌تادا به‌راوردێك له نێوان ئه‌م دووانه بكه‌ین، كه بێگومان هاوكار ده‌بێت له‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى رۆشنمان بۆ پێگه‌ى پێكهاته‌ى سوننه پێ بدات.
جیاوازى كورد و سوننه له شانۆى سیاسى عێراق
1- یه‌كه‌م جیاوازى ئه‌وه‌یه كورد به‌ر له 2003 قه‌واره‌یه‌كى هه‌یه، كه له ڕووى جوگرافییه‌وه ته‌واو دیاره و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بووه‌ته دیفاكتۆیه‌ك. كه‌چى سوننه هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ى نییه.
2- كورد كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ناسیۆنالیستى ده‌كات، ئه‌وه‌ى له گوتارى سیاسى باڵا هه‌یه نه‌ته‌وه‌خوازییه نه‌وه‌ك ئاین و مه‌زهه‌ب، له مێژووى بزووتنه‌وه‌ى كوردایهتییش حزبى ئیسلامى و چه‌پ و هتد، پێگه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان نه‌بووه. كه‌چى سوننه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به خواستى خۆیشى نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و وێنه‌یه‌ى له‌سه‌ر دروست بووه، ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ى تایفه‌گه‌رییه‌وه، بۆیه ده‌كه‌وێته ململانێیه‌كى بارگاویكراو به مێژووى شه‌ڕى سوننه- شیعه. جیا لهمهبش پرۆژه‌ى ئیسلامى به هه‌موو شێوه‌كانى (جیهادى، سه‌له‌فى، ئیخوانى، سۆفى) له ناو سوننه هه‌بووه.
3- كورد خاوه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌یه، سوننه له‌ڕووى بوونى هێزى چه‌كدارییه‌وه ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووى نییه.
4- كورد ئه‌زموونێكى زۆرى له سه‌ركردایه‌تى سیاسى و مه‌رجه‌عى سیاسى هه‌بووه، كه له چه‌ندان فۆرمى جیاواز ده‌ركه‌وتووه، له‌وانه به‌ره‌ى كوردستانى پێش راپه‌ڕین، دواتر په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، دواتر سه‌رۆكى هه‌رێم، ته‌نانه‌ت رێككه‌وتنى ستراتیژى پارتى و یه‌كێتى له سایه‌ى سه‌رۆك بارزانى و مام جه‌لال تاڵه‌بانى جۆرێك بووه له مه‌رجعى بڕیاردان. كه‌چى سوننه هه‌میشه كێشه‌ى بوونى مه‌رجه‌عى هه‌بووه جا له‌ڕووى ئایینییه‌وه بێت، یان له‌ڕووى سیاسییه‌وه.
وێنه‌یه‌كى سوننه‌ى عێراق له دواى 2003
ره‌نگه ئه‌و بهراوردكردنهى له‌سه‌ره‌وه بۆ كورد و سوننه كراوه، وێنه‌یه‌كى روون له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى سوننه‌ى عێراق دیار بخات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت وێنه‌كه زیاتر روون بكرێته‌وه. له دواى 2003 له عێراق به چاودێرى ئه‌مریكا لایه‌نه سیاسییه‌كانى پێكهاته‌كانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن ده‌سه‌ڵات به یه‌كسانى له نێوانیان دابه‌ش بكرێت. ئه‌م به‌شبه‌شێنه سیاسییه تا ماوه‌یه‌كى كه‌م تواناى هه‌بوو رێگه‌نه‌دات به‌ریه‌ككه‌وتن و پێكدادان له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق روونه‌دات، چونكه هه‌ر زوو چه‌ند هۆكارێك وایكرد عێراق ناسهقامگیرییهكى توند به‌خۆ ببینى، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ند هۆكارێك هه‌بوو له‌وانه:
1- هه‌ندێك هه‌ڵه‌ى ئه‌مریكا به تایبه‌ت كاتێك زۆرێك له دامه‌زراوه‌كانى سوپاى عێراقى به ته‌واوى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
2- ده‌ركه‌وتنى گرووپه توندڕه‌وه‌كان و تیرۆریستییه‌كان له نموونه‌ى قاعیده و ئه‌نسار ئیسلام، كه ئه‌وانه زۆرجار له ناوچه سوننه‌نشینه‌كان پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان ده‌دۆزییه‌وه.
3- دروستبوونى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئیسلامى- سوننى و ئیسلامى- شیعى له دژى داگیركاریى ئه‌مریكا.
4- رژاندنى چه‌كێكى زۆر له عێراق و لاوازیى داموده‌زگاكانى ئاسایش وبه‌رگرى وایكرد هاوكات له‌گه‌ڵ توندوتیژیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه، شه‌ڕێكى تایفه‌گه‌رى له نێوان سوننه و شیعه له دواى 2006 وه دروست بێت.
5- ده‌ركه‌وتنى بۆچوونێكى به‌هێز له ناو سوننه‌كان له‌وه‌ى بایكۆتى پرۆژه‌ى سیاسى عێراقى نوێ بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدارى تێدا نه‌كه‌ن.
6- هه‌ڵبه‌ته ئه‌م وێنه‌یه ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر باسى مانگرتن و خۆپێشاندانه‌كانى رۆژئاواى عێراق نه‌كرێت، له ساڵى 2012 كه ئه‌نبار ناوه‌ندى ئه‌و چالاكییه‌كان بوو، زیاتریش كاریگه‌ر بوون به راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى. ئه‌و كات نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو. هه‌موو هه‌وڵێكى دژ به خۆپێشاندانه‌كان دا و دواجار نێوان سوننه و شیعه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى، چه‌ندان سه‌ركرده‌ى سوننه به تۆمه‌تى تیرۆره‌وه خرانه زیندانه‌وه و هه‌ندێكشیان له نموونه “تارق هاشمى” جێگرى سه‌رۆك كۆمار، به ناچاریى وڵاتیان جێهێشت.
7- دواتر له 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش هات و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سوننهنشینى داگیركرد و ئه‌مه‌یش دوایین زه‌بر بوو به پێكهاته‌ى سوننه كه‌وت چونكه چه‌ند لێكه‌وته‌یه‌كى هه‌بوو له‌وانه:
یه‌كه‌م: بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى سوننه به ته‌واوى ئاواره بوو، هه‌ندێكیشى له‌ژێر ده‌ستى داعش مایه‌وه و به‌شێكیشى بووه لایه‌نگرى داعش.
دووه‌م: له‌ڕووى سیاسییه‌وه حزبه‌كانى سوننه زیاتر تووشى په‌رته‌وازه‌یى بوون.
سێیه‌م: به بیانووى ده‌ركردنى داعش، دواى نه‌مانى داعش زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سوننه كه‌وتنه ده‌ست میلییشاكانى شیعه‌وه.
شیعه دوو یاسا له دژى سوننه به‌كارده‌هێنێ
ئه‌وه‌ى وایكردووه شیعه زۆر به ئاشكرا دژایه‌تى سوننه بكات و سڵ له ستهمهكانى نه‌كاته‌وه، بوونى دوو یاسایه كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى عێراق نوێ دانراوه و ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌م دوو یاسایه داوه، ئه‌وانیش یاساى ریشهكشێكردنى به‌عس و یاساى تیرۆرن.
وه‌ك گوتمان ئه‌و دوو یاسایه له‌لایه‌ن ته‌واوى عێراقییه‌كان په‌سه‌ند كراون، به‌ڵام به‌كارهێنانى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شیعه به گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى خۆی ئه‌م دوو یاسایه‌ى به‌كارهێناوه، سه‌ره‌تا به ریشه‌كێشكردنى به‌عس و دواتر یاساى تیرۆر خه‌ڵكێكى زۆرى له سوننه خسته زیندانه‌وه و زۆریش به هۆى ئه‌و یاسایانه رایانكرد.
پێشتر چه‌ندان جار ماڵپه‌ڕ و ناوه‌ندى توێژینه‌وه كاریان له‌سه‌ر یاساى ریشه‌كێشكردنى به‌عس و سوننه كردووه، له‌وانه ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بۆ كاریگه‌رى ئه‌و یاسایه ده‌ڵێ، سته‌مێكى گه‌وره بووه له‌سه‌ر سوننه، ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركییش ئه‌و یاسایه به‌وه وه‌سف ده‌كات كه شمشێرێكى زاڵ بووه به‌سه‌ر سوننه‌وه.
جیا له‌و یاسایه‌یش یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌سه‌ر سوننه‌وه هه‌بووه، نه‌وه‌ك له ئاستى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكێكى زۆر به تۆمه‌تى تیرۆر خراونه‌ته زیندانه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ندان سه‌ركرده‌ى باڵاى سوننه‌یش به تیرۆر تۆمه‌تبار كراون، زۆرجاریش رێكخراو و رۆژنامه جیهانییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، نادادهپهروهرى له‌و یاسایه هه‌یه و به بێلایه‌نى له‌لایه‌ن شیعه‌وه به‌كارنایه‌ت.
دواى هه‌موو ئه‌مانه چى به‌سه‌ر سوننه هات؟
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه به‌شداربوونى سوننه هه‌ڵبژاردن له دواى هه‌ڵبژاردن كه‌متر ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنى 2014 سه‌ره‌ڕاى هه‌موو بارودۆخه‌كان له هه‌ڵبژارنى 2018 باشتر بووه، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنى 2010 زۆر له‌و دوو هه‌ڵبژاردنه باشتر بووه كه تازه ئاماژه‌مان بۆ كرد.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى “نیقاش” كورسییه‌كانى سوننه له په‌رله‌مانى عێراق له سێ هه‌ڵبژاردنى رابردوو به‌م شێوه‌یه بووه:
هه‌ڵبژادنى 2010 :91 كورسى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بوون
هه‌ڵبژاردنى 2014: 71 كورسى
هه‌ڵبژاردنى 2010 : 47 كورسى جیا له‌وه‌ى له‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كانى شیعه خۆیان كاندید كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بارودۆخه‌كه‌یان خراپتر بێت؟
هیشام هاشمى توێژه‌رى كۆچكردوو، دوایین وتارى له هه‌شتى تهمووز له ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى “الاخبار”ى لبنانى به‌ناوى “ماڵى سوننه” بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌ك رۆژنامه‌كه له پێشه‌كى نووسیویه‌تى، هاشمى به نیاز بووه زنجیره‌یه‌ك وتار به ناوى “ماڵه‌كانى عێراق” له رۆژنامه‌كه بڵاو بكاته‌وه و باس له بارودۆخى سیاسى پێكهاته‌كانى عێراق بكات، به‌ڵام ته‌نیا فریاى سوننه كه‌وت.
له وتاره‌كه‌دا هاشمى باس له‌وه ده‌كات پهرتهوازهییهكى گه‌وره له نێوان سوننه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆیان كۆنه‌كه‌نه‌وه ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بارودۆخیان خراپتر بێت. وتاره‌كه‌ى هاشمى زۆر درێژه و به وردى باسى مێژووى به‌شدارى سیاسى سوننه‌ى كردووه له دواى 2003.
به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌و پێیوایه لایه‌نه‌كانى سوننه به‌سه‌ر سێ ره‌وتى سه‌ره‌كى دابه‌ش ده‌بن: ناسیونالیستى عه‌ره‌بى، لیبرالى، ئیسلامى. بهبڕواى هاشمى هه‌ر حزبه‌كانى سه‌ربه هه‌ر سێ ره‌وت له ناو جه‌ماوه‌رى سوننه پێگه‌یان لاواز بووه، بۆیه ده‌بێت بیر له به‌هێزكردنى گوتارى خۆیان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانن متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێننه‌وه، له لایه‌كى تریشه‌وه دڵنیایى زیاتر به ده‌وڵه‌ت بده‌ن.
ئه‌وه‌ى سه‌یر هاشمى له‌و وتاره‌دا بوونى هاوپه‌یمانییه‌ك له نێوان خه‌میس خه‌نجه‌رى سه‌رۆكى پرۆژه‌ى عه‌ره‌بى و محمه‌د حه‌لبووسى به پێویست ده‌زانێ، له كاتێكدا ده‌زانرێ خه‌میس خه‌نجه‌ر خراوه‌ته لیستى سزاكانى ئه‌مریكا به‌هۆى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئێران جیا له‌وه‌یش په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به پرۆژه‌كه‌ى خه‌نجه‌ر به‌رده‌وام ركابه‌رى هاوپه‌یمانى حه‌لبووسى ده‌كه‌ن.
به بڕواى زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره بۆ سوننه گرنگ ده‌بێت، هه‌رچه‌نده هیچ ئاماژه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نییه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى تر باشتر بێت، چونكه هۆكاره‌كانى پێشتر هه‌ر وه‌ك خۆیان ماون كه بریتین:
یه‌كه‌م: نه‌بوونى گوتارێكى به‌هێزى سیاسى یه‌كگرتوو.
دووه‌م: نه‌بوونى كاریزماى سیاسى.
سێیه‌م: شكستهێنانى هه‌ر سێ ره‌وتى سیاسى لیبرالى و ئیسلامى و نه‌ته‌وه‌یى له ناو سوننه.
چواره‌م: ئاواره‌یى خه‌ڵكێكى زۆر.
پێنجه‌م: داگیركردنى شاره‌كانیان له لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه.
شه‌شه‌م: نه‌بوونى متمانه له نێوان ده‌سه‌ڵاتى شیعه و پێكهاته‌ى سوننه.
چاره‌سه‌رى چییه؟
یه‌كه‌م: بوونى گوتارێكى سیاسى نه‌ته‌وه‌یى تێكه‌ڵ به لیبرالێ. به‌ڵام له‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه به‌عس په‌یڕه‌وى ده‌كرد، دووركه‌وتنه‌وه‌ى له پرۆژه‌ى ئیسلامى سیاسى و خۆدووگرتن له لیبراڵییهكى توند. چونكه به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كراوه ناوچه سوننیهكانى عێراق زۆربه‌یان كاریگه‌رى به‌هاى لادێی و هۆزگهرییان له‌سه‌ره ناكرێت زێده‌ڕۆیى له دروشمه لیبرالییه‌كان بكرێت، هاوكات ده‌بێت بزانرێ سوننه ئه‌زموونێكى تاڵى له‌گه‌ڵ ئیسلامى سیاسى هه‌یه.
دووه‌م: دۆزینه‌وه‌ى پاڵپشتى له ده‌ره‌وه، له‌وانه ئه‌مریكا و وڵاتانى تر كه پاڵپشتى پڕۆژه‌ى سوننه ده‌كه‌ن، به نموونه وڵاتانى كه‌نداو، به تایبه‌تى له رووى داراییه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت سڵ له په‌یوه‌ندى توركیا بكرێته‌وه.
سێیه‌م: گه‌شه‌پێدان به بیرۆكه‌ى هه‌رێمى سوننه.