دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: ئەو نوسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین

0

نوچە

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، لە چەند سایتێک هەندێک نووسراوی حکومەت بڵاوکراونەتەوە، کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە و گوایە “نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە!”. سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە و ئەو نوسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە ماڵپەڕەکان چەند نووسراوێک کە واژۆی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە “هیچ ئاگادارییەکیان لەبارەی یاسا و دامەزراندنی حکومییەوە نییە ئەگینا نەدەکەوتنە ناو ئەو هەڵە زەقەوە” و راشیدەگەیێنێت: ئەوان وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە و چەند خاڵێکیشی خستووەتەڕوو:

يەکەم: ئەو نوسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە.

دووەم: بەپێی پەیڕەوی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر یەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی پێویست بۆیان هەیە چەند راوێژکارێک دابمەزرێنن بۆ راییکردنی کارەکانیان.

سێیەم: پۆستی ئەو بریکاری وەزیرانەی ناویان هاتووە، لە یاسای وەزارەتەکان و یاساکانی دیکەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ (شاغر) بوون، بۆیە پێویست بوو پڕبکرێنەوە.

چوارەم: لەم کابینەیەدا، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا فەرمانبەر دادەمەزرێت.

پێنجەم: کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی بابەتی فەرمانبەری پلەباڵای (معوم)ە، ئەمەش بەڵگەیەکی روونی چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی کابینەی نۆیەمە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پلە باڵاکان لە میلاکی گشتیدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com