ئێران لە خستنەڕووی ئاماری قوربانیان شەفاف نییە

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەندامێکی ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران دەڵێت، ئەوەی تاکوو ئێستا لە بارەی ئاماری تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاوبۆتەوە، دوورە لە ڕاستی.

ڕەزا مەحبوب فەڕ، ئەندامی ژووری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێت، کاربەدسەتانی ئێران بە پێی تێبینی سیاسی و ئەمنی خۆیان لە ئاشکرا کردنی ڕاستییەکان لەبارەی دۆخی کۆرۆنا بە دوور دەگرن.

بە گوێرەی لێدوانی مەحبوب فەڕ، ئامارەکان لە لایەن ئێرانەوە ساختە دەکرێن و لە ڕاستیدا ئاماری تووشبووان و گیان لە دەستدانەکان ٢٠ بەرابەری ئەو ڕێژەیە، کە وەک ئاماری فەرمی حکومەت بڵاو بۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com