یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە تورکیا

0

نوچە-ڕۆیتەرز

نەبیلە میسرالی، گوتەبێژی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، پەیوەندییەکانی ئەم یەکێتییە و تورکیا لە دۆخی تەنگژەدایە و تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت.

بە گوتەی میسراڵی، جموجۆڵەکانی تورکیا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە زیان بە بەرژەوەندی وڵاتانی ئەوروپی دەگەیەنێ و لە رووی ئەمنییشەوە زیانبەخشە.

گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی سزاکانی سەر تورکیا دەڵێت، ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەبارەوە دەکرێ، کە بڕیاری کۆتایی مانگی ئەگۆست بەڕێوەبچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com