٢٥%ی خەڵکی ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەنیستیتۆی پاستور لە  ئێران دەڵێت، بە گوێڕەی بەراوردەکان، ٢٠ بۆ ٢٥%ی خەڵکی ئەم وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوونە و حاڵەتەکانی تووشبوونیان ئەزموون کردووە.

دکتۆر ئێحسان مستەفەوی، لە لایڤێکی ئینستاگرامدا گوتی: ئەگەر چی لە کۆتایی مانگی دیسەمبەری ٢٠١٩ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین سەریهەلدا، بەڵام لێکٶڵینەوەکانی دواتر نیشانی دا، کە ئەم ڤایرۆسە مانگەکانی پێشتر لە چەند وڵاتێکی جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە ئێران، سەرۆکی ئەنیستیتۆی پاستور رایگەیاند، ٢٠ بۆ ٢٥%ی خەڵکی ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە.

ئەم ئامارەی ئەنیستیتۆی پاستور لە ئێران، هەموو داتا و زانیاریەکانی پێشووی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕەتدەکاتەوە و زۆر زیاتر لەو رێژەیە، کە بەرپرسانی ئێرانی بە فەرمی باسیان لێوە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com