وڵاتانی عەرەبی داوای سزادانی ئێران دەکەن

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.

لە نامەیەکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٩-ی ئەگۆست بڵاوبۆتەوە، «نایف الحجرف»، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەکات کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران درێژ بکاتەوە .

ئەم داواکاریەی وڵاتانی عەرەبی بە ئاراستەی بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە، کە رێگە لە کڕین و فرۆشتنی چەک لە لایەن ئێرانەوە دەگرێت.

هەر لەم بارەوە، ئەمریکاش لە هەوڵدایە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران درێژبکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com