نوچە: ئاژانسەکان
میدیاکانی لوبنان باس لە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرێکی دیکەی ئەم وڵاتە دەکەن.
دمیانوس قطار، وەزیری ژینگەی لوبنان، رۆژی یەکشەممە ٩-ی ئەگۆست، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کرد.
وەزیری ژینگەی لوبنان، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بەم بڕییارەی خۆی، ڕایگەیاند: هاوڕێکانی منداڵەکانی لە تەقینەوەکە کوژراون. چیدی ناتوانم لەم پۆستە بمێنمەوە.
پیشتریش وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە.