دوو وڵات داوای رێكکەوتنی هەرێم و بەغدا دەکەن

0

شلێر سەعید 

ئەندامێك لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوەی جێی دڵخۆشییە ئەوجارە دوو وڵات هەوڵی ئەوە دەدەن نێوەندگیری بكەن لەنێوان هەرێم و بەغدا تا ڕێكبكەون.

شاندی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا چەندین كۆبونەوەی لەگەڵ  بەغدا ئەنجامداوە، و بەپێی وتەی شارەزایان لەم بارەوە ئەوجارە ڕێكەوتن نزیكە، بەتایبەت، كە دوو وڵات نێوەندگیریان كردوە تا هەرێم و بەغدا ڕێكبكەون.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە نێوەندگیری وڵاتان بۆ ڕێكەوتنی هەرێمی كوردستان و عێراق ، شێروان میرزا لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوچەی ڕاگەیاند: زۆر هەوڵ هەیە بۆ ڕێکكەوتنی هەرێم و بەغدا و لێك نزیكن و پێشبینی دەكرێت لە سەردانی ئەوجارەی هەرێم بۆ بەغدا بگەن بەڕێكکەوتن.

 گوتیشی، سەردانی شاندی هەرێم لەم نزیاكانەدا دەبێت و ئەوەی جێی دلخۆشییە ئەوجارە دوو وڵات هەوڵی ئەوە دەدەن نێوەندگیری بكەن لە نێوان هەرێم و بەغدا تا ڕێكبكەون.

شێروان میرزا ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەریتانیا و ئەمریكا، هەوڵی نێوەندگیریان داوە و داوایانكردووە لە هەردوولا بگەن بە ڕێككەوتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com