سلێمانی
قایمقامی قەزای ماوەت ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ گوندێک لە سنووری قەزای ماوەت، لە ترسی تۆپبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چۆڵنەکراوە.
ماوەی چەندین ساڵە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لایەکی دیکەشەوە وڵاتی ئێران ناو بە ناو ناوچە سنوورییەکان بۆردومان دەکات، ئەم هێرشانەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لە گوندی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم چۆڵبکرێن.
لەماوهى دوو ههفتهی ڕابردوو فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا سێ جار سنوورى شارباژێڕیان لە پارێزگاى سلێمانیان بۆردومانكردووه، له ماوهى رابردووشدا بههۆى بۆردومانهكانى ئهو فڕۆكانهوه له سهیرانگاى كونهماسى خێزانێك بوونه قوربانى.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت، لە بارەی کاریگەری هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکانی ماوەت، ڕایگەیاند: تۆپبارانکردنی بەردەوامی ناوچە سنووری قەزای ماوەت و گوندەکانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، مەترسی و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە درووستکردووە، کە بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە بە سەدان دۆنم پۆش و پاوان و ڕەز و باخی هاوڵاتیان سوتاون”.
قایمقامی قەزای ماوەت، گوتیشی “تا ئێستا هیچ گوندێک لە سنووری قەزای ماوەت، لە ترسی هێرشەکانی سوپای تورکیا چۆڵ نەکراوە و گوندنشینانی ناوچەکە ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێدەکەن، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت، بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە بۆ ماوەیەکی کاتی چۆڵکرا، دواترا گوندنشینانی گەڕانەوە گوندەکە”.