شه‌ڕ وپێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانى لبنان به‌رده‌وامه و چه‌ندان كه‌س له خۆپێشانده‌ران بریندارن. تا ئێستا سێ وه‌زیر ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ته‌واوى كابینه‌ى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
بۆ رۆژى دووه‌م خۆپێشاندان له به‌یرووت ده‌ستى پێكرده‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێستا له چه‌ند شوێنێكى به‌یرووت شه‌ڕو پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانى لبنان به‌رده‌وامه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه ده‌ڵێ چه‌ندان كه‌س بریندارن، ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بییش ده‌ڵێ، به شێوه‌یه‌كى دیاریكراو خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێ بچنه ناو په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێ وه‌زیرى حكوومه‌تى حه‌سه‌ن دیاب ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ته‌كه به‌رده‌وامه، پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ژماره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانى ناو حكوومه‌ت زیاتر بێت.
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه، ناڕه‌زاییه‌كى توند لبنانى گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆى خراپبوونى بارودۆخى ئابوورى و گه‌نده‌ڵێ، به‌ڵام له چوارى ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ى به‌یرووت جارێكى تر به توندى خۆپێشانده‌ران رژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.