شلێر سەعید
پەرلەمانتارێک دەڵێت، ئەو كەمكردمەوە تەنها بۆ یەك مانگ بووە و لە داهاتودا لە چوارچێوەیەكی دیكە موچە دابەش دەكرێت و لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیش دەبێت. دەشڵێت ”تەنها لێبڕێنی موچەی پلە باڵاكان وەك خۆی دەبێت”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی 2020 و بڕیارە لەم نزیكانە ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ بكرێت، و لێبڕینی 21% نامێنی.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە دابەشكردنی موچە، محەمەد سەعدەدین، لە فراكسیۆنی پارتی گهشهپێدانی توركمان و بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی راگەیاند: هەواڵی دڵخۆشكەر هەیە سەبارەت بە موچە كەمكردنەوەی موچە تەنها بۆ یەك مانگ بوو، لە داهاتو موچە ئاسایی دەبێتەوە. گوتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا، لەم نزیكانە كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و لەهەردوولا نیەتیان هەیە كێشەكان چارەسەر بكەن لە رووی سیاسی و دارایی و بڕیارە لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 پشكی هەرێم دیاری بكرێت و كێشەكانی دارایی بن بڕبكرێن.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵ، چونكە بودجە گشتی نییە لە عێراق، ئێستا تەنها ئەو بڕە پارە دێت كە هەرێمی كوردستان موچەی پێ دابین بكات، بەڵام لە 2021 عێراق بە پێی ئەو ڕێکكەوتنەی نێوان هەردوولا پشكی هەرێم بە تەواوی دێت بە موچە و خەرجییە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان.
محەمەد سەعدەدین سەبارەت بە بڕینی 21%-ی موچەی فەرمانبەران ڕوونی كردەوە، كە ئەو كەمكردمەوە تەنها بۆ یەك مانگ بووە و لە داهاتوودا لە چوارچێوەیەكی دیكە موچە دابەش دەكرێت و لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیش دەبێت، تەنها لێبڕێنی موچەی پلە باڵاكان وەك خۆی دەبێت.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی پارتی گهشهپێدانی توركمان ئەوەشی گوت، کە ئەوان لە پەرلەمان دەزانن، كە بارودۆخی بژێوی خەڵك باش نییە و كاریگەری نەرێنی هەبووە لە سەر هاوڵاتیان و موچەخۆران. دەشڵێت، كێشەكە لە هەرێمی كوردستان نییە ئەوان بڕێك پارەیان بێتە دەست و دابەشی دەكەن، بەڵام كێشەكە ئەوەیە، کە ئەو بڕە پارەی دابەشدەكرێت لە بەغداوە نەهاتۆتە هەرێم، هەرێمیش ئەو توانایەی نییە، چونكە داهاتی ناوخۆ زۆر كەمی كردووە بەتایبەتی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بۆیە پێی ناكرێت موچەكە دابین بكات بە تەواوی.