ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، رووداوەکانی عێراق، ئێران و لوبنان تەواوکری یەکترن. دەشڵێت ”رووداوەکان هەموویان ئاماژەی مەترسین و خەڵکی بێ گوناح دەبنە قوربانی”.
لایەنە بەشداربووەکانی پڕۆسەی سیاسی عێراق، بە هیچ شێوەیەک بەرژەوەندییە حیزبیەکانیان وەلانانێن، بۆیە دەرفەتی ئەوە بە کازمی نادەن دەستکراوە بێت لە بەڕێوەبردنی عێراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی جیاواز لەوەی لەسەری ڕاهاتوون.
گوڤاری “فۆرن پۆلیسی” ئەمریکی، لە شیکارییەکدا بۆ دۆخی ئێستای عێراق، ئاماژەی بەوەداوه :”لە سەروبەندی دەستپێکی ڕێککەوتنەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە لە ساڵی 2007وە سیستمی حکومڕانی لە عێراق بووە بە (سیستمی دەستەکەوتەکان) کە هاوشانە لەگەڵ گەندەڵی حیزبەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، کە ئەوەش دەرفەتی باشی بۆ ئێران ڕەخساندووە بۆ ئەوەی زیاتر عێراق بەرەو هەرەسهێنان وداڕوخان ببات”.
هەروەها لە گۆڤارەکەدا هاتووە، دۆخی عێراق بەهۆی گەندەڵیەوە زۆرخراپە و بە ئاسانیش چارەسەرناکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی نوێیش توانای گۆڕانکاری دۆخەکەی نابێت.
لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، موحسن عوسمان، شرۆڤەکاری سیاسی، لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە دۆخی عێراق، رایگەیاند: لە عێراق لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، دۆخەکە بەرەو خراپتر بوون دەڕوات، هەتاکو ئێستاش هەر مەترسیدارە، کە رۆژ لە دوای رۆژ و ئەو رووداوانەی عێراق و ئێران و بەیروت، زەنجیرە رووداوێکن، کە تەواوکەری یەکترن.
موحسن عوسمان دەشڵێت، رووداوەکان هەموویان ئاماژەی مەترسین و خەڵکی بێ گوناح دەبنە قوربانی.
شارەزایان پێیان وایە، کە لە ئێستادا سیاسەتی نەرم باشترین چارەسەرە تا ئەوكاتەی پایەی سوپا و هەواڵگری و دژەتیرۆر و دەسەڵاتی دادوەری دەبن بە پایەی ڕاگری عێراق و ئەوكات ئەم هێزانە خۆیان هەڵدێن (جگەلە سەدر چونكە سەدر لێزانە و توانای خۆگونجاندنی لەگەڵ باروودۆخی جیاواز دا هەیە و پیگەی جەماوەری عەقائیدیە و زۆر قوڵە).
بۆیە پیشنیار كراوە كازمی دەستكراوە و سەرپشك بكرێت و لە ڕێگایی ڕاوێژكارە تایبەتەكانەوە ڕەنگڕێژی هەنگاوەكانی بكرێت و سیاسەتی (داخوران و بنكۆڵكردن لە بری داڕمان) بگرێتە بەر، تاكتیكی شڵەژان و شۆكی بەردەوام و چەكی كاریزمای ڕاگەیاندن بەكار بهێنێت بەجۆرێك هەفتانە گۆرانكاری بكرێت بێ وەستان و چەكی ترساندنی ڕاگەیاندن بەكار بهینێت