كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر دەركردنی مەسحییەكانی موسڵ هاتە دەنگ
نوچە: هەولێر
زانا رۆستایی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر دەركردنی مەسحییەكانی موسڵ هاتە دەنگ و داعشيش بە نەفام ناو دەبات.
ئەو ئەندامەی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە بارەی دەركردنی مەسیحییەكانی موسڵەوە، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی “لە كاتی هاتنی ئیسلام بۆ موسڵ، تا ئێستا مەسیحییەكان لەگەڵ مسوڵمانەكان پێكەوە ژیاون، كەچی ئێستا بە ناوی دەولچەتی ئیسلامییەوە، تاڵان و شار بە دەر دەكرێن”.
رۆستایی دەربارەی هەڵوێستەكەی داعش نووسیویەتی “ئەو نەفامانە نازانن كە دەوڵەتی ئیسلامی راستەقینە، دەبێت ئارامگەی مرۆڤایەتی بێت و هەموو ستەم لێكراوانی دونیا، بتوانن لەوێ پەنا بدرێن و بە جیاوازی ئاین و بیرو باوەڕیانەوە”.