شلێر سەعید
ئەفسەرێکی بەڕێوەبەری هۆبەی پۆلیسی خێزانی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ئاشکرای دەکات، کە تا پێش جەژنی قوربان 15 كەس لەناو شاری كەركوك، خۆیان کوشتتووە و لە دوای جەژنەوە تاکو ئێستا ئامارەکە گەیشتۆتە 20 کەس.
پارێزگای كه‌ركوك له ساڵی 2019 -یشدا، له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می پارێزگاكانی تری عیراقدا بوو بۆ رێژه‌ی “خۆكوشتن” و 106 حاڵه‌ت تۆماركراوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا لەبارەی زۆربوونی دیاردەی خۆكوشتن لە كەركوك، ئەفسەری مافپەروەر غالب عەلی ساڵح، بەڕێوەبەری هۆبەی پۆلیسی خێزانی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك به نوچەی راگەیاند: به‌داخه‌وه رووداوه‌كانی خۆكوشتن زۆرە لە شارەكەدا، رێژه‌یه‌كی زۆریش توانیومانه فریا بكه‌وین و رێگر بین له خۆكوشتنیان.
غالب عەلی ساڵح گوتیشی، تا پێش جەژنی قوربان 15 كەس لە كەركوك خۆیان كوشتووە، کە زۆربەیان کچن و ئێستا ژمارەكە گەیشتووەتە 20 كەس. تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوو، 3 كەس خۆیان كوشتووە، حاڵەتی دیكەش هەیە گوایا قەزا و قەدەرە، بەڵام خۆكوشتنە و هەشە كەسوكاری كوشتوویانە و دەڵێن خۆی خۆی كوشتووە.
ئەفسەری مافپەروەر غالب عەلی ئاماژەی بەوەشكرد، رووداوه‌كانی “خۆكوشتن” ته‌نیا له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا نیین، خه‌ڵكی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و ناوچه جیاوازه‌كانی كه‌ركوكیان تێدایه.
ئەو ئەفسەرە، هۆكاری رووداوەكانی گەڕاندەوە، بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، خراپی باری داراییه، بەكارهێنانی مۆبایل و ئەنتەرنێت و کەرەنتین، کە ڕۆڵی هەبووە. ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له توانای ئه‌واندایه هه‌وڵی نه‌هێشتنی به‌شێك له كێشه‌كانیان داوه و ئه‌وانه‌ی ویستویانه خۆیان بكوژن به‌شێكیان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.