ماوه‌ى سێ رۆژه راپۆرت له‌سه‌ر گرتنى تۆمه‌تبارێك له شارى ناسریه بڵاو ده‌كرێته‌وه، چونكه تۆمه‌تباره‌كه سه‌ر به لایه‌نێكى حه‌شدى شه‌عبییه و ویستوویه‌تى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له شارى ناسڕیه بكات، كه شارێكى شیعه‌نشینى باشوورى عێراقه.
رۆژى شه‌شى ئه‌م مانگه هێزه عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، له ناوچه‌ى به‌تحاى نزيك ناسريية “زيقار” پیاوێكیان گرتووه كه دوو بۆمبی چێنراو له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ى هه‌بووه و به‌ره‌و شارى ناسریه رۆیشتووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به فه‌رمى بڵاوكراونه‌ته‌وه، پیاوه‌كه له‌دایكبووى ساڵى 1973 و دانیشتووانى خه‌ڵكى ناسریه‌یه.
سه‌ره‌تا وه‌ها بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و پیاوه له تكریته‌وه هاتووه بۆئه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه له ناسریه بكات، مه‌به‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیارییه‌كه‌یان به‌مشێوه‌یه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه وا نیشان بده‌ن كه‌سێكى سوننه به‌ره‌و باشوور رۆیشتووه تا ته‌قینه‌وه بكات، به‌ڵام زانیارییه فه‌رمییه‌كان زوو ئه‌م قسانه‌یان به درۆ خسته‌وه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى گیراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ناسراوه‌ته‌وه و سه‌ربه ئه‌نساروڵا ئه‌وفیایه، كه لایه‌نێكى حه‌شدى شه‌عبییه.
ئه‌مڕۆیش رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، میلیشیاكانى ئێران یارى تایفه‌گه‌رى ده‌كه‌ن و شارى ناسریه ده‌كه‌ن به ئامانج.
هه‌مان رۆژنامه له راپۆرته‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه یه‌كه‌م به‌ڵگه‌یه به ده‌ست حكوومه‌تى عێراقه‌وه كه ده‌ریده‌خات میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى عێراق دروست ده‌كه‌ن.
دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه هێشتا حكوومه‌تى عێراق زۆر زانیارى له‌سه‌ر شووناسى كه‌سه‌كه شاردۆته‌وه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى خه‌ڵك بووه ئه‌وه‌یه ئه‌و پیاوه‌ى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى ته‌قینه‌وه‌كانى له شارۆچكه‌ى قایمى رۆژئاواى عێراقه‌وه به‌ره‌و ناسڕییه بردووه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێز بووه كه ده‌ستێكى له پشت بووه تا بتوانێ ئه‌و هه‌موو بازگه‌یه ببڕێـت ئاشكرا نه‌بێت.