شلێر سەعید
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا رایدەگەیەنێت، سەردانەی سەرۆك وەزیران گرنگە بۆ ئەمریكا لە رووی ئابوری، سیاسی و نێودەوڵەتی. دەشڵێت ”لە ئێستادا دروستبوونی دەوڵەتی كوردی ئەگەرێكی بەهێزە”.
هه‌فته‌ی داهاتوو كازمی له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی كۆدەبنەوە.
لە به‌یاننامه‌یەكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هاتووە، كە كازمی له سه‌ردانه‌كه‌یدا پرسی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له نێوان عێراق و ئه‌مریكا، پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ردوولا، هاوكاری هاوبه‌ش له بواره‌كانی ئاسایش، وزه، ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنان، رێگه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و بوارانه، دۆسیه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كات”.
لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە لایەنی ئەرێنی گەشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی بۆ ئەمریكا، حسن ئالی ئەحمەد، لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوچەی ڕاگەیاند: كازمی پەیوەندیەكی باشی هەیە لەگەڵ ئەمریكییەكان و ئەوان پاڵپشتیان لێكردوە تا ببێتە سەرۆك وەزیران، و هەركەسێك لە عێراق بیەوێت ببێتە سەرۆك كۆمار یان سەرۆك وەزیران یان ئەنجومەنی نوێنەران، بەبێ پرس و ڕای ئەمریكا هیچی بۆ ناكرێت.
حسن ئالی گوتیشی، دیارە ئەمریكا پشتگیری عیراقی كردووە و دەیەوێت سۆزی عێراق ڕابكێشێت و ڕۆڵی ئێران و دەوڵەتانی دیکە كەم كاتەوە لە ناوچەكە. رونیشی كردەوە، کە ئەو سەردانەی سەرۆك وەزیران گرنگە بۆ ئەمریكا لە رووی ئابوری، سیاسی و نێودەوڵەتی، بۆیە پێم وایە سەردانەكەی كازمی ئەرێنی بێت و دەتوانێت پێگەی عێراق پتەوتر بكات.
سەبارەت بەوەی ئەمریكا لەهەوڵی ئەوەدایە باسی بە دەوڵەت بونی هەرێمی كوردستان بكات لەگەڵ كازمی، حەسەن ئەحمەد گوتی، من نەم بیستووە بەڵام لە ئێستا دا دروستبوونی دەوڵەتی كوردی ئەگەرێكی بەهێزە، من پێم وایە مستەفا كازمی لەم قۆناغە لەبەر ڕای وڵاتە عەرەبییەكان و خودی عێراقیەكانیش، جارێ باسی ئەوە ناكات و لەبەرنامەی كاری دا نییە.