ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى پوخته‌ى راپۆرتێكى شیكارى بڵاوكردووه و تێیدا هاتووه، له كاتێكدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیاركراوه و هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان دژایه‌تى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه نیشان داوه، سیاسه‌تمه‌دارانى كورد ساردوسڕییان نیشان داوه.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، راگه‌یاندنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق لایه‌نگریى و دژایه‌تى هه‌یه، له‌وانه به گوته‌ى راپۆرته‌كه لایه‌نه عێراقییه‌كانى سه‌ربه ئێران ده‌یانه‌وێ دژایه‌تى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكه‌ن.
كه‌چى سیاسه‌تمه‌دارانى كورد هیچ په‌رۆشییه‌كیان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نییه، چونكه به بڕواى راپۆرته‌كه كورد له دابه‌شكردنى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن رازى نییه و ده‌یه‌وێ به شێوازى 2005 ده‌نگ بدات، چونكه ده‌زانێ كوردێكى زۆر له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌نگیان ده‌فه‌وتێ.
مسته‌فا كازمى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه “ئاب” شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى 2021 وه‌ك واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیاركرد، دواتر لایه‌نه عێراقییه‌كان بوون به دووبه‌ره هه‌ندێكیان واده‌كه به “زوو” ده‌زانن و هه‌ندێكى تریش داوا ده‌كه‌ن” زووتر” هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت.