له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى هه‌ندێك ورده‌كاریى رێككه‌وتنى هاوئانگى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، ئه‌ندامانى عه‌ره‌ب لة شارى كةركووك، به ناوى به‌ره‌ى عه‌ره‌بى له كه‌ركووك هۆشدارى به سه‌رۆك حكوومه‌تى عێراق ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن نابێ پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه.
نازم شه‌مه‌رى كه سه‌رۆكى به‌ره‌ى عه‌ره‌بیه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، سه‌رچاوه‌كانمان به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان به‌غدا و هه‌رێم كراوه سه‌ره‌تایه بۆئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.
ئه‌و به‌رپرسه عه‌ره‌به رێككه‌وتنى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به زۆر گرنگ و پێویست وه‌سف ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژایه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كات و پێیوایه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ساده‌ییش بێت، ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یان به‌دواوه دێ، ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان ناوێ.
داوایش له مسته‌فا كازمى ده‌كات خواستى ئه‌وان به‌جێ بگه‌ینێ و پێشمه‌رگه له شاره‌كه دوور بخاته‌وه و رێگه نادات جارێكى تر بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك.
ئه‌مڕۆ لیوا یه‌حیا ره‌سوول گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانىعێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى چه‌ند زانیارییه‌كى له‌سه‌ر رێككه‌وتنى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ئاشكرا كردووه.