لیوا یه‌حیا ره‌سوول گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ، ورده‌كاریى هاوئاهه‌نگى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ له ته‌واوى ئه‌و ناوچانه ده‌بێت كه داعش جموجۆڵى تێدا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى لێدوانه‌كه‌ى یه‌حیا ره‌سووڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتن له نێوان حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگرى و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌رده‌وامه.
یه‌حیا ره‌سووڵ له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “رێككه‌وتنه‌كان دامه‌زراندنى ناوه‌ندى هاوبه‌شى نێوان فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه گشتییه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كوردستانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه چه‌ندان ئه‌فسه‌ر له هه‌ردوو لا له ناوه‌نده‌كه ده‌بن و ئاڵوگۆرى زانیارى ده‌كه‌ن و به‌دواى راونانى داعش ده‌بن و هه‌ندێك كاتیش بۆشاییه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه”.
باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له نێوان پێشمه‌رگه و سوپا كراوه، بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى دیاله و خانه‌قین و كه‌ركووك و چه‌ندان ناوچه‌ى تره.
له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 هێزى پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان نه‌ماوه و بۆشاییه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌یش له‌و ناوچانه دروست بووه، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه رێكخراوى تیرۆریستى داعش تاوان و تیرۆر ده‌كه‌ن و سوپاى عێراقیش به ته‌نیا ناتوانێ ئه‌و ناوچانه بپارێزێ، بۆیه ماوه‌یه‌ك دانوستاندن له نێوان وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ستى پێكردووه.