نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی بە فەرمانبەرانی كوردستان دەدات
نوچە: هەولێر
لە میانی وتارێكدا كە لە كاتی خەڵاتكردنی خوێندكارە یەكەمەكانی كوردستان پێشەكەشی كرد، نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی بە فەرمانبەرانی كوردستاندا كە موچەكانیان نافەوتێن، وتی “موچەی فەرمانبەران هەرچەندە دوا بكەوێت، بەڵام هیچیان نافەوتێن”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی ” چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوون له عیراقدا به‌بڕیاری تاكڕه‌وانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕدرێت، به‌غدا به‌مه چاوه‌ڕوانی ده‌كرد هاوڵاتیانی هه‌رێم چۆك دابده‌ن”.
هەروەها وتیشی “حكومه‌تی عیراق به‌بڕینی موچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی خسته‌ژێر بارێكی گرانه‌وه”، هەروەها وتی” به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت و ده‌درێت”.
“.
دەربارەی بارودۆی ئیستای عێراقیش وتی “عیراق به‌بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی به‌رپرسانی به‌غداوه، هه‌روه‌ك به‌هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستان قورستربووه”.