چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ناتوانێ میلیشیاكانى شیعه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانێ رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێرییان له‌گه‌ڵ بكات، بۆئه‌وه‌ى ئاسته‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دروست نه‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت له راپۆرتێكدا پرسیارى ئه‌وه ده‌كات، ئایا مسته‌فا كازمى ده‌توانێ میلیشیاكانى شیعه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه؟ بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆچوونى شاره‌زایانى كاروبارى عێراقى وه‌رگرتووه.
ئه‌وان بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام له یه‌ك خاڵدا كۆكن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له ماوه‌ى ته‌مه‌نى حكوومه‌تى كازمى وه‌گرتنه‌وه‌ى چه‌كى میلیشاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان نابینرێ، بۆیه كازمى ناچار ده‌بێت بیر له رێككه‌وتن بكاته‌وه.
هیشام موزانى توێژه‌رى سیاسى به رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رى هه‌یه كازمى جۆرێك له رێككه‌وتن بكات له لایه‌ك خۆپێشانده‌ران و له‌لایه‌كه‌ى تریش میلیشیاكان بگرێته‌وه.
رێككه‌وتنه‌كه‌یش وه‌ك موزانى باسى كردووه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، له‌میانه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌ندێك له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كات كه به خۆپێشانده‌رانی داوه، له‌گه‌ڵ میلیشیاكانیش به‌وه رێككه‌وتن ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى لێیان نادات، نابێت ئه‌وانیش كۆسپ بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بكه‌ن.
چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ویستێكى سیاسى راسته‌قینه له عێراق نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكان و تاكه پاساوى سه‌ره‌كی كازمییش له‌وه‌ى ناتوانێ میلیشیاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه پاڵپشتى له‌ناو په‌رله‌مان نییه.