پەرلەمانتارانی كورد دوو بژاردە دەخەنە بەردەست یەكێتی
نوچە: هەولێر
پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا، لە بارەی دیاری كردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، دوو بژاردە دەخەنە بەردەستی یەكێتی، تا ئێستا ئەو حیزبەیش هیچ كامیانی هەڵنەبژاردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەندامانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوو بژاردەیان بە یەكێتی داوە، بۆ چارەسەر كردنی گرفتی دیاری كردنی كاندیدی سەرۆكی كۆماری عێراق، كە ئەو بژاردەیەش بریتین لە:
یەكەم: یەكێتی خۆی كاندیدێك دیاری بكات.
دووەم: ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران خۆیان رەزامەندی لەسەر كاندیدێك بدەن.
بەڵام تا ئێستا یەكێتیی هیچ كام لەو بژاردانەى هەڵنەبژاردووە.