نوچەنێت
قائیمقامى قەزای ناوەندی ههولێر رایگەیاند، دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئاساییەو قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنین.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩-٨-٢٠٢٠، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای هەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاند: دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەت لە شاری هەولێر ئاساییە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ ئەگەرێکی دوورە.
بەهۆی هەڵکشانی رێژەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەولێر، باس لە ئەگەری قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت، بەڵام قائیقامی هەولێر ئەوەی تەرکردەوەو گوتی: هیوادارین هاوڵاتیان پابەند بن و ناچاری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ نەبین.