شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

0

ئەسعەد مواردی

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

شاندی ھەرێمی کوردستان لە چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش جار چوونەتە بەغدا. لە هەر سەردانێکدا ئامانجیان رێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام بووە.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا راگەیاند: بڕیارە رۆژی سێشەممە 2020-08-11 شاندی دانوساندنکاری هەرێمی کوردستان بە مەستی دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان بگاتە بەغدا و قۆناغی باشیش لە گفتوگۆکان بڕاوە.

ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، ئەوە ماوەتەوە، کە لەسەردانەکەدا شاندی هەولێر و بەغدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی نێوانیان بکەن و واژۆ لەسەر رێککەوتنەکە بکرێت.

لەبارەی کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە مەیادە نەجاڕ گوتی “ناتوانم رۆژی واژۆکردنی رێککەوتنەکە دەستنیشان بکەم، بەڵام هەموو رێکارەکان تەواوبوون و رێککەوتن کراوە و ئینشائەڵلا ئەنجامێکی باشی دەبێت، کە خزمەتی هەرێمی کوردستان بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com