سوننەكان لە هەوڵی دامەزراندنی هەرێمدان

0

شلێر سەعید 

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا دیار نییە سوننەکان تاچەند لەگەڵ دروستکردنی هەرێمی تایبەت بە خۆیانن.

هەندێك لە سوننەكان بەردەوامن لە كۆبونەوەكانیان، بە بۆچونی سەرۆكی كۆمەڵەی زانایانی عێراق، شێخ خالید مەلا، سوننەكان بەردەوامن لە كۆبوونەوەكان بەتەمای دامەزراندنی هەرێمێكی سوننەن. دەشڵێت، ئەمریكا پاڵپشتیان دەكات.

خالید مەلا لە تویتێكی ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سوننەكان لە خۆپیشاندانەكان بێ هیوا بوون، بۆیە پەنا دەبنە بەر دروستكردنی هەرێمی سوننە. هەروەها دەشڵێت ئەوە بۆ بەرژەوەندی سیاسیە و گەیشتن بە پۆست لە عێراق.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە دامەزراندنی هەرێمی سوننە لە عێراق، شێروان میرزا لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجمونی نوێنەرانی عێراق، بە نوچەی ڕاگەیاند: تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی سوننەكان ڕایاننەگەیاندووە بەتەمای دامەزراندنی هەرێمی سوننەن، بەڵام ماوەك لەمەو بەر محەمەد حەلبوسی لە گەشتەكانی بۆ دەرەوەی وڵات، بانگەشەی ئەوەكرا، كە لە وڵاتی ئۆردۆن و چەند شوێنەك، سەرقاڵی كۆبوونەوەن بۆ دامەزراندنی هەرێمی سوننە، بەڵام هیچ زانیارییەکی تەواو یان ڕاگەیاندنی لای سوننەكان نییە تا ئێستا.

گوتیشی، دامەزراندنی هەرێم دەستوریە لە عێراق و بەپێی ڕێكارە دەستورییەكان، سوننەكان دەتوانن داوای دامەزراندنی هەرێمێك بكەن.

سەبارەت بە رێگریەكان لەبەردەم سوننە بۆ ڕاگەیاندنی هەرێمێك، شێروان میرزا گوتی، بێگومان رێگریان لێدەكرێت، چونكە عەقڵیتی شۆڤێنی هەیە ڕێگرە لە دروستبونی  هەرێمێكی دیكە لە عێراق و بەشێك لە شیعەكان دامەزراندنی هەرێمی سوننە یان هەر هەرێمێكی دیكە بە لاوازكردنی عێراق دەزانن.

ئەو ئەندامە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئێمە وەك كورد پێمان خۆشە و بەباشی دەزانین هەرێمی دیكە هەبێت لە عێراق، چونكە بەشێكی زۆری ئەو گرفتانەی بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەبێت، چونكە تاكە هەرێمە لە عێراق، وەكو پێویست وەك هەرێمێك مامەڵەی لەگەڵ نەكراوە.

شیروان میرزا روونیشی كردەوە، کە گەر ڕاست بێت و سوننەكان هەرێمێك دامەزرێنن، گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی، كە بە دروستكردنی هەرێم زیاتر مافەكانیان دەستەبەر دەكات، لەبری ئەو پاشاگەردانیەی ئێستا لە عێراق   هەیە بەناوی یەكپارچەیەی خاكی عێراق هەیە و لەم ڕێگەوە دەتوانن زیاتر پارێزی لە ناوچەكانیان بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com