ئەسعەد مورادی
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، پۆلیس لە هەڵمەتێکدا شەقامە گشتییەکانی شارەکە بەو کەسانەی، کە شەقامەکەیان بۆ مەی خواردنەوە و نێرگەلە کێشان بەکاردەهێنان چۆڵکرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژووری ئۆپهراسیۆنی هەولێر بڕیاریداوە شوێنهكانی مهی خواردنهوه و كافتریاكانی نێرگهلهكێشان بۆ خۆپاراستن لهو پهتایه دابخرێن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی هەڵمەتی چۆڵکردنی شەقامەکان لە مەی خواردنەوە و نێرگەلە کێشان راگەیاند: شەوی رابردوو پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە هەڵمەتێکدا شەقامە گشیییەکان، بەتایبەتی شەقامی 108ی عەنکاوە، بەو کەسانە چۆڵکردووە، کە ئەو شوێنەیان بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەکێشان بەکاردەهێنا.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، كهسانێك شهقامه گشتییهكان بۆ مهیخواردنهوه و نێرگهلهكێشان بهكاردههێنن، ئەوەش بووبووە هۆی درووستبوونی کێشە و بێزاربوونی خەڵک، بۆیە ئەو هەڵمەتەیان دەستپێکردووە و بەردەوامیش دەبێت.