ئەمڕۆ کاروانی یارمەتییەکانی عێراق دەگاتە لوبنان

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ی ئەگۆست، کاروانی یارمەتییە نەوتییەکانی عێراق دەگاتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

کاروانی یارمەتییەکانی عێراق، ئەمڕۆ گەیشتە لوبنان و بڕیارە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ بگاتە بەیروت.

ئەم کاروانەی عێراق بە ڕێگەی تانکەرەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەوانەی بەیروت دەکرێن.

لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەیروت و بە گوێڕەی بەراوردە سەرەتاییەکان ١٠ بۆ ١٥ ملیار دۆلار زیان بە ئابوری و بەندەری سەرەکیی بەیروت گەیشتووە.

زۆریەک لە وڵاتانی جیهان ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیکردنی لوبنان دەربڕیوە، لەوانەی ئەمریکا، ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی.

ئیمانۆێل ماکرۆن و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرەپەرستی کۆنفرانسێکی هاوبەش دەکەن بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بە لوبنان، کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت.

نوسینگەی سەرۆککۆماری لوبنان، لە دوایین بەیانی خۆیدا دەڵێت، تاکوو ئێستا لامان ڕوون نییە، کە هۆکاری ئەم تەقینەوەیە چی بووە.

وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناکارامەیی سیستەمی حوکمڕانی لوبنان، خەڵکی ئەم وڵاتە دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان.

لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە، تاکوو ئێستا ١٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤ هەزار کەس بریندار بوونە و ٦٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com