گوگڵ ئێران سزا دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی، کە هەر یەک لە کۆمپانیاکانی تویتەر و فەیسبووک، بە دەیان ئێکاونتی سەر بە حکومەتی ئێرانیان بلۆک کرد، لە بڕیاڕیکی نوێدا، کۆمپانیای گوگڵ چەندین ئەکاوتنی یوتیۆبی پەیوندیدار بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی داخست.

گوگڵ لە ڕوونکردەویەکدا رایگەیاندووە، ئەم ئەکاونتانە وەک بەشێک لە هێزی سایبەری ئێران خەریکی کاروباری تێکدەرانە بوونە.

گوگڵ لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا، کە تایبەتە بە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دەڵێت، ١٦ هەژماری ڤیدیۆیی یوتیوبی داخستووە، کە سەر بە دەزگای میدیایی ئێران بووە.

میدیاکانی ئێران بەرەدوام پڕوپاگاندا لە دژی ئەمریکا دەکەن، بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەوڵیان ئەوەیە، کە بەڕێوەبەرانی ئەمریکا لە کۆنترۆڵکردنی ئەم پەتایە ناکارامە نیشان بدەن.

گوگڵ هەروەها بەم ئاراستەیە چەندین هەژماری سەر بە روسیا و چین داخستووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com