خەڵک بەدەم بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستییەوە دەچن

0

سلێمانی

گوتەبێژی تەندرووستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، خەڵک باش بەدەم بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندرووستی هاتوون، ڕۆژانە چەندین کەس سەردانی بانکی خوێن دەکەن، بۆ بەخشینی پلازمای خوێن.  

دوو ڕۆژ بەر لەئێستا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی ئەو کەسانەی دوای تووش بوونیان بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کرد و داوای لێکردن پلازما بەتووشبوانی ئێستای پەتاکە ببەخشن.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. بژار موسا، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەبارەت بە بەخشینی پلازمای خوێن، ڕایگەیاند: سوپای ئەو خەڵکانە دەکەین، کە بەدەم بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون، بۆ بەخشینی پلازمای خوێن، ڕۆژانە چەندین کەس سەردانی بانکی خوێن دەکەن و پلازما دەبەخشن. 

گوتەبێژی تەندروستی هەولێر، گوتیشی “داواش لەو کەسانە دەکەم، کە کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و دەتوانن پلازمای خوێن ببەخشن، سەردانی بانکی خوێن بکەن لەشارەکان، تاکو پلازمای خوێنیان لێوەربگیرێت، بۆئەوەی وەک چارەسەر بۆ تووشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەکاربهێندرێت”. 

بژار موسا جەختیکردەوە، سەرجەم ئەو پلازمایانەی، کە لە بانکی خوێنی شارەکان ورگیراوەن، وەک چارەسەر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکار هێندراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com