نوچە-گاردیەن
ڕۆژنامەی گاردیەن ڕاپۆرتێکی لە بارەی ڕەوشی نالەباری منداڵانی خێزانە پەنابەرەکان لە ئەوروپا بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەی گاردیەن هاتووە: هەزاران منداڵی پەنابەر، کە بەهۆی کۆچی نایاسایی باوک و دایکیانەوە لە ئەوروپا نیشتەجێ بوونە، لەگەڵ ڕەوشێکی نالەبار بەرەوڕوون.
زۆربەی ئەم منداڵانە لە باوک و دایکیان جیاکراونەتەوە و لە ناوەندکانی ڕاگرتنی منداڵانی پەنابەر بەخێو دەکرێن و وڵاتانی ئەوروپیش لە دانی مافی هاوڵاتی بەم منداڵانە خۆدەبوێرن.
گاردیەن باس لەوەش دەکات، کە ئامار و ژمارەی ئەم منداڵانە دیار نییە، بە جۆرێک، کە ئەگەر لە وڵاتانی ئەوروپی ئاماری ئاژەڵەکان تۆمار کراوە، بەڵام تاکوو ئێستا ئاماری ئەم منداڵانە نادیارە.