نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی چەکدارکردنی منداڵانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە.
ڕاپۆرتی ساڵانەی قاچاخی مرۆڤ لە بەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، کە هێزەکەکانی یەپەگە لە چەکدارکردنی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان بەرەدوامە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەگەرچی یەپەگە لە جونی ٢٠١٩ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی لە پەیوەندی لەگەڵ قەدەغەی چەکدارکردنی منداڵان بۆ کاروباری سەربازی واژۆ کردووە، بەڵام ئێستاش لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە منداڵان بەردەوامە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە یەپەگە منداڵانی تەمەن ١٠ بۆ ١٦ ساڵ لە بنەماڵە دەستنەڕۆیشتووەکان لە کەمپی ئاوارەکان دەباتە ڕیزی هێزەکانی خۆیەوە، بە بێ ئەوەی، کە باوک و دایکی منداڵەکان ئاگادار بن.
یاسا نێودەوڵەتیەکان، بەکارهێنانی منداڵانی ژێر ١٨ ساڵیان بۆ کاروباری سەربازی و بەرەکانی شەڕ قەدەغە کردووە.