روسیا دژی گرێبەستی نەوتی رۆژئاوای کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکەیە

0

ئەسعەد مورادی

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، گرێبەستی نەوتی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەمریکا لەو شێوەیە لە مێژوودا نەبووە و گرنگییەکی تایبەتی دەبێت و دەشڵێت ”رۆژئاوا دەپارێزێت.

رێککەوتنەکە کۆتایی مانگی تەممووز لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمپانیای “دەلتا کرێسینت ئینێرجی”ـی ئەمریکی واژۆکرا. بەگوێرەی رێککەوتنەکە کۆمپانیا ئەمریکییەکە توانای بەرهەمهێنانی لە کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا زیاددەکات و نەوتەکەش دەفرۆشێت. 

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمپانیای دەلتا کرێسینیت ئینێرجیی ئەمریکی بە پێشێلکارییەکی سیستەماتیکی یاسای نێودەوڵەتی ناودەبات و رایدەگەیێنێت، ئەمریکا سیاسەتی بەهێزکردنی کورد لەسەر حسابی گرووپە ئیتنی و ئایینییەکانی دیکە پەیڕەودەکات. 

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. بوخاری عەبدوڵڵا، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، لەبارەی واژۆی گرێبەستی نێوان رۆژئاوای کوردستان و کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پشتگیری ئیدارەی ئەمریکا بۆ ئەو گرێبەستە، رایگەیاند: مامەڵەکردن بەمشێوەیە لە ئیدارەیەکی سەربەخۆ لەگەڵ وڵاتێکی زلهێز، ئەمە گرنگییەکی تایبەتی دەبێت بۆ کانتۆنەکانی رۆژئاوا، ئەمریکا بەرژەوەندی لەوێ هەیە و بەرژەوەندی خۆشیان دەپارێزن.

بوخاری عەبدوڵڵا دەڵێت، گرێبەستی لەو شێوەیە لە مێژوودا نەبووە، کە ئێدارەیەکەی وەک رۆژئاوا لە گەڵ گەورەترین وڵاتی دنیا واژۆ بکرێت. پێیشیوایە، کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت بۆ رۆژئاوای کوردستان. هەروەها بوونی ئەو کۆنتراکتە قەوارەی رۆژئاوای کوردستان دەپارێزێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com