هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانى دیاله ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رهاتوو دیاله بكرێته یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌وا بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێك به ناوى پیاوماقوڵانى هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانى دیاله كۆبوونه‌ته‌وه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاندووه، نابێت دیاله بكرێته یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى پێنج قه‌زاى هه‌یه ده‌بێت ببێت به پێنج بازنه.
دواتریش هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر دیاله بكرێته یه‌ك بازنه ئه‌وا ئه‌وان بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى 2021ى وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام تا ئێسَتا بابه‌تى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانى عێراق یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه.
كورد داوا ده‌كات یه‌ك بازنه‌یى بێت، چونكه ده‌زانێ له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140 وه زیانی به‌رده‌كه‌وێت، دیاله‌یش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى 140 وه.