ئه‌مرۆ ئۆپراسیۆنێكى گشتى هێزه عێراقییه‌كان له وادى سه‌رسار پارێزگاى سه‌لاحه‌دین ده‌ستى پێكرد و شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ڵێ، هێزه عێراقییه‌كان ته‌كتیكێكى نوێى له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌كارهێناوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتى ئاب هێزه عێراقییه‌كان له دۆڵى سه‌رسارى سه‌ربه پارێزگاى سه‌لاحه‌دین، ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێك كردووه و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین و حه‌شدى شه‌عبى و فڕۆكه‌ى جه‌نگى عێراق و هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌تى به‌شدارییان له ئۆپراسیۆنه‌كه كردووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه، به‌هۆى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه چه‌ندان موڵگه‌ى داعش له ناوبردراون و ئۆپراسیۆنه‌كه‌یش له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگرى بووه.
دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ته‌كتیكى نوێ له‌و ئۆپراسیۆنه به‌كارهاتووه، بێ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاتر ئاشكرا بكات ته‌كتیكى نوێ چییه و ده‌ڵێ، دواتر ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
له دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى تیرۆریستى داعش، عێراق نزیكه‌ى 20 ئۆپراسیۆنى له‌م شێوه‌یه‌ى كردووه و به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیارى چاودێرانى سه‌ربازى و بوارى تیرۆر ئه‌و ئۆپراسیۆنانه ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.