له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور مشت‌ومڕێك له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان دروست بووه ،ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستووریش له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، پێشنیاره‌كان هه‌ر چییه‌ك بێت ئه‌وا ئێستا ناتوانرێ راپرسى له‌سه‌ر بكرێت.
له‌و كاته‌ى ناڕه‌زاییه‌كى سه‌رتاسه‌رى له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 له دژى ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا و باشوورى عێراق دروست بوو، بابه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور وروژێنرا، بۆیه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراق و له ناو په‌رله‌مانیش، دوو لیژنه پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موارى ده‌ستوور بكاته‌وه.
لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان له 28ى تشرینى یه‌كه‌م پێكهاتووه، بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى چوار مانگى ده‌رفه‌ت پێدراوه و ده‌بێت له 28/2 ته‌واو بێت، كه‌چى تا زیاتر له حه‌وت مانگ ده‌بێت كۆنه‌بووه‌نه‌ته‌وه و جیا له‌وه‌ى پێنج مانگیشه به‌سه‌ر واده‌ى ته‌واوكردنى كاره‌كانى تێپه‌ڕیوه.
به‌ڵام ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه پێكهاتووه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى به ناوى عادل لامى له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، كاره‌كانى لیژنه‌كه‌یان ته‌واو بووه و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیشى ئاشكرا كردووه.
له‌وانه، پێناسه‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن گۆڕاوه و جگه له‌مه‌یش گوزارشتى “مافى پێكهاته‌كان” له ده‌ستوور نه‌ماوه.
ئه‌م لێدوانانه‌ى لامى ناڕه‌زایى لێكه‌وته‌وه، یه‌كێكیان له رووى ته‌كنیكى و ئه‌ویتریان له رووى سیاسییه‌وه، له‌ڕووى ته‌كنیكیه‌وه په‌رله‌مانتاران هاتنه‌ده‌نگ و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ته‌نیا مافى په‌رله‌مانه ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه به‌گوێره‌ى دوو ماده‌ى ده‌ستوورى، له‌ڕووى سیاسیشه‌وه لابردنى “مافى پێكهاته‌كان” ناڕه‌زایى پێكهاته‌كانى دروست كردووه به تایبه‌تى كورد.
چه‌ندان مه‌سه‌له‌ى تر‌ى ده‌ستووریش مشتومڕى لایه‌نه‌كانى گه‌رم كردووه، له‌وانه بابه‌تى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ر له هه‌ڵبژاردن.
سائیب خدر كه ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور، له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى، هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌گوێره‌ى دوو ماده‌ى ده‌ستوورى ده‌كرێت، ئه‌وانیش ماده‌ى 126 و 142. جگه له‌مه‌یش هه‌ر لیژنه‌یه‌كى تر له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن هه‌موارى ده‌ستوور بكاته‌وه، ئه‌وا وه‌ك پێشنیار به لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى ده‌دات و په‌رله‌مان ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى ته‌واو ده‌كات.
چه‌ندان په‌رله‌مانتارى تر دژى كارى لیژنه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وه‌ستاونه‌ته‌وه و كه‌چى ئه‌وه‌یان له بیركردووه كه ئه‌ركى خۆیان به جێ نه‌گه‌یاندووه.
ناوه‌ڕۆكى ماده‌ى 126 و 142 چییه؟
له ماده‌ى 126 هاتووه.
یه‌كه‌م: بۆ سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به یه‌كه‌وه، بۆ یه‌ك له پێنجى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هاتووه، پێشنیارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور بكه‌ن.
دووه‌م: نابێت بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌روازه‌ى یه‌كه‌م، ماف و ئازادییه‌كانى ده‌روازه‌ى دووه‌م له ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه، ته‌نیا دواى دوو خولى هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، به ره‌زامه‌ندى دوو له سێى په‌رله‌مانتاران و ره‌زامه‌ندى گه‌ل بێت له راپرسییه‌كى گشتى، ئیجا سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت له ماوه‌ى حه‌وت رۆژ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدات.
سێیه‌م: ناكرێت ئه‌و مادادنه هه‌موار بكرێنه‌وه كه له بڕگه‌ى دووه‌م نه‌هاتوون”برگه‌ى سه‌ره‌وه” ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه دوول له سێ په‌رله‌مانتاران ده‌نگى بۆ ده‌ده‌ن و ره‌زامه‌ندى گه‌ل و دواتریش ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك كۆمارى له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت.
چواره‌م: ناكرێت ماده‌یه‌كى ده‌ستوورى هه‌موار بكرێته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كان كه‌م بكاته‌وه، و له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى فیدڕاڵى نه‌بێت، ته‌نيا ئه‌و كاته نه‌بێت كه ره‌زامه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانى هه‌رێمه‌كه وه‌ربگرێت. له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندى زۆربه‌ى دانیشتووانى ئه‌و هه‌رێمه.
ناوه‌ڕۆكى ماده‌ى 142 :
یه‌كه‌م: په‌رله‌مان له سه‌ره‌تاى كاره‌كانى لیژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانى پێكده‌هێنێ، كه نوێنه‌رایه‌تى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا‌ى عێراقى بكات و ئه‌ركه‌كه‌ى پێشكه‌شكردنى راپۆرتێك بێت نابێت له چوار مانگ زیاتر بێت له راپۆرته‌كه پێشنیارى هه‌مواركردنه‌وه‌كان بكرێت و دواتر سه‌یرى پێشنیاره‌كانى لیژنه‌كه ده‌كرێت.
دووه‌م: كۆى پێشنیاره‌كان به یه‌كه‌وه ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه و به ره‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند ده‌كرێن.
سێیه‌م: ماده هه‌مواركراوه‌كان ده‌خرێنه راپرسى گشتىییه‌وه و به‌ڵام نابیت ئه‌و راپرسییه له دوو مانگ دواى په‌سه‌ندكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دوا بكه‌وێت.
چواره‌م : راپرسى ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌گه‌رهاتوو زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا بوو، به‌ڵام نابێت دوو له‌سه‌ر سێى دانیشتووانى سێ پارێزگا یان زیاتر ره‌تى نه‌كاته‌وه.
” ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو سه‌ركه‌وتوو نابێت”.
پێنجه‌م: ئه‌و مادانه هه‌موار ناكرێنه‌وه كه له ماده‌ى 126 ئاماژه‌یان بۆ كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌م دوو ماده‌یه بێت كارى هیچ یه‌كێك له‌و لیژنانه ته‌واو نییه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به كورد شاره‌زایان ده‌ڵێن سڕینه‌وه‌ى گوزارشتى “مافى پێكهاته‌كان” بۆ كورد ترسناكه، چونكه مافه‌كانى كورد پێشیل ده‌كات، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ ئه‌و گوزارشته‌یش بسڕنه‌وه، بیانوویان ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره گوزارشته به‌شبه‌شێنى تایفى و سیاسى له عێراق دروست كردووه.
یونادم كه‌نا ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌وڵى داوه سنوورێك بۆ ئه‌و مشت‌ومڕ دابنێت و بۆیه ده‌ڵێ، هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كى ده‌ستوور ئێستا ناتوانرێت بخرێته راپرسییه‌وه، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى ئه‌مڕۆ له عێراق هه‌یه.