رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكراى ده‌كات محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌وه ده‌ترسێ، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پاشكۆى یاساى هه‌ڵبژاردن رێكنه‌كه‌ون. له‌و كاته‌یشدا به‌رپرسیارێتى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و له ئه‌ستۆى حكوومه‌ت نامێنێ.
رۆژنامه‌ى”عه‌ره‌بى جه‌دید” ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان نییه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان، ئه‌مه‌یش محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى نیگه‌ران كردووه.
په‌رله‌مانتارێك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، محه‌مه‌د حه‌لبووسى له ماوه‌ى رۆژانى جه‌ژن په‌یوه‌ندى به سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كردووه و بۆئه‌وه‌ى رێكبكه‌ون و ده‌ست به دانیشتنى په‌رله‌مان بكرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، به‌ڵام لایه‌نه‌كان بیانووى جیاوازیان هێناوه‌ته‌وه له‌وانه پشووى په‌رله‌مان، په‌تاى كۆرۆنایان كردووه‌ته بیانوو. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و لایه‌نانه له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن، بۆیه ئه‌و بیانووانه ده‌هێننه‌وه.
دواتر باسى ئه‌وه ده‌كات محه‌مه‌د حه‌لبووسى نایه‌وێ لایه‌نه‌كان بێ رێككه‌وتنێكى پێشوه‌خته بێنه‌وه ناو دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان، چونكه له‌وه ده‌ترسێ له ده‌نگدان له‌سه‌ر پاشكۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تایبه‌ته به بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن شكست بهێنن، به‌مه‌یش شكستى هه‌ڵبژاردنه‌كه له ئه‌ستۆى حكوومه‌ت نامێنێ و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.