سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه، مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ تاوتوێى چوار دۆسیه‌ى سه‌ره‌كى ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوو له دۆسییه‌كان مشتومڕێكى زۆرى لێ بكه‌وێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى كۆشكى سپى رایگه‌یاند مسته‌فا كازمى رۆژى 20ى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه، له واشنتن پێشوازى لێده‌كرێت. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه و باسیان له‌و دۆسیانه كردووه كه كازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا تاوتوێى ده‌كات.
ئاژانسى رۆژنامه‌وانى عێراقى كه خۆى به‌سه‌ربه‌خۆ ناو ده‌بات، له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ بۆ چوار دۆسیه كازمى سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات، ئه‌و زانیارییانه‌یشى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى عێراقى وه‌رگرتووه.
دۆسییه‌كانیش بریتین له: هاوكارى ئابوورى، هاوكارى سه‌ربازى، مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، په‌یوه‌ندى نێوان ئێران و عێراق.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر چوار دۆسیه بۆ عێراق گرنگن، به‌ڵام له راپۆرتى ئه‌و ماڵپه‌ڕه عێراقییه هاتووه، له‌وانه‌یه دوو دۆسیه مشتومڕێكى زۆر دروست بكات ئه‌وانیش دۆسیه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندى نێوان ئێران و عێراقه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، له‌وانه‌یه له رۆژانى داهاتوو لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێران گوشار دروست بكه‌ن و كارى پاڵه‌وانانه نیشان بده‌ن، بۆئه‌وه‌ى پێشتر رێگرى له‌وه بكه‌ن كازمى راده‌ستى سیاسه‌تى ئه‌مریكا نه‌بێت.