نوچە-فارین پالیسی
پێگەی فۆرین پۆلیسی، ئاشکرای دەکات سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری هێرشی سعودیە بۆ سەر وڵاتێکی عەرەبی رەتدەکاتەوە.
بە گوێرەی بەئو زانیاریانەی کە فۆرین پۆلیسی ئاشکرای کردووە، دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دبلۆماسی لە نێوان چوار وڵاتی عەرەبی و قەتەر، شای سعودیە پێشنیاری هێرش بۆ سەر قەتەری داوە بە دۆناڵد ترەمپ، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا بە توندی ئەم پێشنیارەی رەتکردۆتەوە.
هاوکات پێگەی عەرەبی ٢١ وردەکاری زۆرتر لە بارەی ئەم پێشنیارەی شای سعودیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: مەلیک بن سەلمان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە رێکەوتی ٦ی جون ٢٠١٧ ئەنجام دراوە، پلانی هێرشەکە بۆ ترەمپ باس دەکات، بەڵام لە گەڵ دژایەتی سەرۆکی ئەمریکا ئەم پێشنیارە رەتدەکاتەوە.
دوای ئەم گفتوگۆ تەلەفۆنیە، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە کوێت دەکات، کە لە نێوان وڵاتانی لایەن لە قەیرانی دبلۆماسی کەنداو نێوەندگیری بکات و جەختیش دەکاتەوە کە هەر ٥ وڵاتی عەرەبی کێشەکانیان لە چوارچێوەی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەندا وچارەسەر بکەن.
لایەنەکانی ئەم قەیرانە دبلۆماسیەی کەنداو، بریتین لە قەتەر لە لایەک و سعودیە ، ئیمارات، میسرو بەحرەین.ئەم چوار وڵاتە قەتەریان بە پشتیوانی لە تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە.