نوچە-ئاژانسەکان
عێراق و سعودیە، جەخت لە سەر پابەندبوونیان بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵاس دەکەنەوە کە تایبەتە بە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت.
لە بەیانی هاوبەشی وەزارەتەکانی نەوتی عێراق و سعویەدا هاتووە: احسان عبدالجبار، وەزیری نەوتی عێراق و عبدالعزیز بن سلمان بن عبدالعزیز، وەزیرەی وزەی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی بازاڕەکانی نەوت و جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵاس، گفتوگۆیان ئەنجام داوە.
لە بەیاننامەکەدا،هەروەها جەخت لە سەر بەردەوام بوونی ڕێککەوتنەکە وپابەندووبی عێراق و سعودیە بە خاڵەکانی کراوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت:عێراق بە تەواوی پابەندی ئۆپێک پڵاسە و لە سەرەتای مانگی ئۆگۆستەوە خاڵەکانی رێککەوتنەکەی بە تەواوەی جێبەجێ کردووە.
بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق، ئەم وڵاتە لە مانگی ئۆگۆست و سێپتەمبەر ڕۆژانە ٨٥٠ هەزار بەرمیل لە بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی کەم دەکاتەوە. هەر لەم دوو مانگەشدا کۆی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ١ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل دەبێت و بەم رێژەیە پابەند دەمێنێتەوە.