دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا بۆ به‌یرووتى پایته‌ختى لبنان، بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى ئه‌و شاره كه تووشى كاره‌سات بووه، 40 هه‌زار لبنانى یاداشتێكیان واژوو كردووه و داوا ده‌كه‌ن داگیركاریى فڕه‌نسا بگه‌ڕێته‌وه.
40 هه‌زار كه‌س له لبنان واژوو له‌سه‌ر داواییه‌ك ده‌كه‌ن، كه ئاراسته‌ى ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا كراوه، ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌یان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئاستى جیهان دروست كردووه.
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى واژوویان له‌سه‌ر داواكه كردووه، كه‌سایه‌تى رۆشنبیریى و هونه‌ریى و كه‌سانى به‌ناوبانگن.
فڕه‌نسا له ساڵى 1943 كۆتایى به داگیركاری لبنان هێناوه و له ساڵى 1946 دوایین سه‌ربازى فڕه‌نسى له‌م وڵاته كشاوه‌ته‌وه، لبنانییه‌كان ئێستا ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌مان ناوێ كه برسێتى و گه‌نده‌ڵى له‌گه‌ڵ خۆى هێناوه.
رۆژى چوارى ئه‌م مانگه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له لبنان روویدا، كه نزیكه‌ى 200 كه‌سى كوشتووه و نزیكه‌ى پَێنج هه‌زار كه‌سیشى بریندار كردووه.
ئیمانوێل ماكرۆن یه‌كه‌م سه‌رۆك بوو گه‌یشته شاره‌كه و به‌ڵێنى هاوكارى به خه‌ڵكى لبنان دا، دڵنه‌وایى كردن.