زانیاری نوێ لەسەر کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی

0

سلێمانی

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕادەگەیەنێت، لە ئێستادا پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی باشترن، بۆیە پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە کۆبوونەوەکە کۆبووە ئەنجامبدەن.  

ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتبووە قۆناغێک، کە کاری کردبووە سەر کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەهوڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، توانرا پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو حزبە ئاسایی بکاتەوە و هەردوولا شەڕی میدیاییان ڕاگرتووە، بڕیارە کۆبوونەوەی ڕاشکاونەش لەسەر کۆی کێشەکانی نێوانیان ئەنجامبدرێت. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی حزبەکەی لەگەڵ یەکێتی، رایگەیاند: لەئێستادا پارتی و یەکێتی ئامادەییان تێدایە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و بڕیاری کۆبوونەوەشدراوە، تەنها ماوە کاتی کۆبوونەوەکە دیاری بکرێت، هەرکاتێک کاتەکەی دیاریکرا شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت و کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت.   

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، لە دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی ئاسایی بووەتەوە و ئێستا پەیوەندییەکانمان باشترە، گوتیشی “پێشبینی دەکەم، کە بەم نزیکانە کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی دەستپێبکەنەوە”. 

بڵند ئیسماعیل دەشڵێت “هەرچەندە کێشەکان بە کۆبوونەوەیەک و دوان چارەسەر ناکرێن، بەڵام کۆبوونەوەکەی پێش جەژنی سەرۆکایەتی هەرێم هەنگاوێکی زۆرباشبوو، هەردوولاش نیەتی چارەسەرکردنیان هەیە و بڕیارشیان داوە، کە دابینیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن، بۆیە هەردەبێت چارەسەری بکەن”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com