فشارێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا رێکبکەون

0

سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فشارێکی نێودەوڵەتی لەلایەن هاوپەیمانانەوە هەیە، بۆئەوەی هەرێم و بەغدا ڕێکبکەون.  

تا ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجام داوە، بەڵام نەگەیشتوونە رێککەوتنی کۆتایی، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە، پێشبینی دەکەرێت ئەمجارە ڕێککەوتنەکە واژۆ بکرێت، بەمەش هەرێمی کوردستان دۆخی داراییەکەی باشتر دەبێت و حکومەت دەتوانێت مووچە دابین بکات.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا، ڕایگەیاند: رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، بۆ هەردوولا پێویستە و لە بەرژەوەندی هەردوولا دایە، چونکە عێراق پێوستی بەهەرێمی کوردستان و ئارامی ناوچەکە هەیە، هەتا ڕێککەوتنش ئەنجامنەدرێت، ڕەنگە دۆخەکە وەک پێوست نەبێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە رێکنەکەوتن بۆ ئێمە باش نییە، بەڵکو رێکنەکەوتن بۆ عێراقیش باش نییە. 

هەرکی جەختیشیکردەوە، کە دەبێت هەرێم و بەغدا بەرژەوەندی گەلی عێراق بەگشتی لەبەرچاو بگرن و بگەنە رێککەوتن، گوتیشی “فشارێکی نێودەوڵەتیش لەلایەن هاوپەیمانانەوە هەیە، بۆئەوەی هەرێم و بەغدا رێکبکەون، بۆیە گەیشتنە رێککەوتن بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق باشتر دەکات”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com