په‌رله‌مانتارێكى عێراقى رایگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق ناسنامه‌ى ئه‌و لایه‌نه ده‌زانێ كه كاتیوشا ده‌گرنه باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و دامه‌زراوه گرنگه‌كانى به‌غدا، به‌ڵام ناوێرێ ئاشكراى بكات.
فالح عیساوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق ده‌زانێ كێن ئه‌وانه‌ى مووشه‌كى كاتیوشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كه‌ن به‌ڵام ئاشكرایان ناكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات چه‌ند جارێك حكوومه‌تى عێراق كه‌سانێكى به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه مووشه‌كییه‌كان گرتووه، به‌ڵام دواتر ئازادى كردوون.
ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تى عێراق ده‌توانێ رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێ ئه‌وان خۆیان نیمچه ئاشكرا كردووه، به‌ڵام حكوومه‌ت ده‌زانێ له بارودۆخێكى خراپى وه‌ك ئێستاى عێراق رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌وان ئاڵۆزى زیاتر دروست ده‌كات.
دوێنێ راگه‌یاندنى شانه‌ى ئه‌منى ئاشكراى كرد له ناوچه‌یه‌كى به‌غدا حه‌وت مووشه‌ك دۆزراونه‌ته‌وه، كه هێشتا به‌كارنه‌هاتوون.
ماوه‌ى دوو ساڵ ده‌بێت هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و دامه‌زراوه گرنگه‌كانى عێراق بووه‌ته دیارده و حكوومه‌تى عێراق نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رى بكات.