ئەسعەد مورادی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکان یاساى هه‌ڵبژاردن رەتدەکەنەوە و دەشڵێت ”پێویسته بارودۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، واده‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى دیارى كرد، كه له 6-6-2021 ئه‌نجام ده‌درێت و داواشى له په‌رله‌مان كرد په‌له بكه‌ن له تێپه‌ڕاندنى یاسای هه‌ڵبژاردن و ناردنى بۆ سه‌رۆك كۆمار بۆ واژۆكردنی.
له لێدوانێكى تایبەت بە نوچە، د. میاده نه‌جاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی رەتکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەوە لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە رایگەیاند: ئه‌گه‌ر بڕگه‌ى فره‌بازنه‌یى بۆ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاد بكرێت ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تى كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ناكات، بۆیه كورد ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه ده‌ربڕیوه، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه ناوچه جێناكۆكه‌كان هیچ سه‌رژمێرییه‌كى دانیشتوانیان نییه، چۆن كورسیان بۆ حساب ده‌كرێت؟ هه‌روه‌ها چه‌ندین گوند و شارۆچكه و ئیداره‌ى جیاواز بوونى هه‌یه؟
مەیادە نەجاڕ دەشڵێت، پێویسته بارودۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و مادده‌ى 140 جێبه‌جێ بكرێت و كورد به‌پێى ده‌ستور له رووى ئیدارى و ئه‌منییه‌وه بوونى هه‌بێت. هه‌روه‌ها چۆن له‌كاتێكدا شاره‌كان به سه‌ربازی كراون، له‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت؟ بۆیه ترسى ساخته‌كارى و له‌ده‌ستدانى ده‌نگه‌كانى كورد هه‌یه.