نوچە-ڕۆیتەرز
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپی بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
تەنها لە ٢٤ کاژێری ڕابردوودا بە هەزاران حآلەتی توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا تۆمار کراوە.
فەرەنسا بە ١٦٩٥ حاڵەت و ئەڵمانیاش زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتای تێدا تۆمار کراوە.
هەروەها وڵاتانی ئیسپانیا و یۆنان، زۆرترین حاڵتەکانی تووشبون بەم پەتایەیان تێدا تۆمار کراوە، کە بە بەراود لە گەڵ دوو مانگی رابردوو بێ وێنە بووە.
شارەزایان لەم بارەوە هۆشداری دەدەن و دەڵێن، ئەم حاڵەتانە ئاماژەکانی جێگری بوونی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە ئەوروپا هەژمار دەکرێت.
جێی ئاماژەیە بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە، جیا لە زیانی گیانی، بە ملیارد دۆلار زیانی بە ژێرخانی ئابوری ئەوروپا گەیاندووە.
ئەم داڕمانە ئابورییە بە گەورەترین قەیرانی ئابوری مێژووی هاوچەرخی ئەوروپا هەژمار دەکرێت.