رۆژنامه‌ى وۆل ستریت جورناڵى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا، ئاماژه بۆ پوخته‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه له لایه‌ن په‌یمانگاى برۆكینگز ئه‌نجام دراوه و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه به هۆى هه‌شت ئاماژه‌وه پێشبینى ده‌كرێت عێراق بۆ سه‌ر ئاراسته‌یه‌كى دروست بگه‌ڕێته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ى وۆل ستریت جورناڵ ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ماڵپه‌ڕى حوره‌ى ئه‌مریكییه‌وه وه‌رگێردراوه. پوخته‌ى راپۆرته‌كه له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كى په‌یمانگاى برۆكینگزه ” brookings”.
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌رچه‌نده ئێستا بارودۆخی عێراق به شێوه‌یه‌كه شیاوى ئه‌وه نییه ئیره‌یى پێ ببردرێت، به‌ڵام هه‌شت ئاماژه هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن پێشبینى بكرێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاراسته‌یه‌كى دروست.
راپۆرته‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ 20 ساڵى رابردوو كردووه، ئینجا هاتووه هه‌شت ئاماژه‌كه‌ى ده‌رهێناوه، كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتووان، له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس 25 ملیۆن كه‌س بوو، كه‌چى ئێستا نزیكه‌ى 40 ملیۆن كه‌سه، رۆژنامه‌ى وۆل ستریت ده‌ڵێ ئه‌مه باش یان خراپ نییه، به‌ڵام به‌م ژماره‌یه عێراق ده‌توانێ ببێته‌وه یاریزانێكى گرنگ له سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
دووه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى تاكه‌كه‌سى له داهاتى ناوخۆ، به شێوه‌یه‌ك ساڵانه ده‌گاته شه‌ش هه‌زار دۆلار، به‌ڵام 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نیا چوار هه‌زار دۆلار بوو.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یش له‌به‌رچاو ده‌گرێت كه هێشتا خه‌ڵكێكى زۆر له عێراق هه‌ژارن و گه‌نده‌ڵى هه‌یه و هه‌لی كار بۆ گه‌نجان كه‌مه.
سێیه‌م: به‌رهه‌مى نه‌وت له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلى سه‌رده‌مى سه‌دامه‌وه زیاد بووه ئێستا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه و داهاتى نه‌وت به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2002 سێ هێنده‌یه.
چواره‌م: دواى له‌ناوچوونى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، كۆچى ناوخۆ له نیوه كه‌متر بووه‌ته‌وه.
پێنجه‌م: كوالێتى ژیان به‌رزتر بووه‌ته‌وه، مۆبایل له هه‌موو شوێنێك هه‌یه كه پێشتر ته‌نیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى به‌عس هه‌بوو. جیا له‌مه‌یش ئه‌وانه‌ى له عێراق ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ژماره‌یان 10 ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
شه‌شه‌م: تێكڕاى ناوه‌ندى ته‌مه‌نى تاكه‌كه‌س له 67 ساڵییه‌وه بۆ 73 ساڵى به‌رزبووه‌ته‌وه.
حه‌وته‌م: سیسته‌مى ئاوه‌ڕۆ و رشتنى پاشه‌ڕۆ، ده‌گاته 40%ى دانیشتووان، كه‌چى پێشتر ده‌گه‌یشته 32%ى دانیشتووان. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌م بواره هێشتا پێویستى به كۆششێكى زۆر هه‌یه.
هه‌شته‌م: رێژه‌ى خوێنده‌وارى بۆ له 74% وه بۆ 85 %ى دانیشتووان به‌رزبووه‌ته‌وه.
وێراى ئه‌و ئاماژانه كه رۆژنامه‌ى وۆل ستریت به ئه‌رێنى ده‌زانێ، رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات عێراق به‌هۆى گه‌نده‌ڵى وخراپى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات، ته‌نیا پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت.
به كورتییش رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له راپۆرتى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، عێراق له نێو 168 وڵات پڵه‌ى حه‌وته‌مى گه‌نده‌ڵى هه‌یه، چونكه له بابه‌تى شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكى له ریزبه‌ندى 161 دێت.
بۆ ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى و رادهر‌بڕینیش له كۆى 180 وڵات له ریزبه‌ندى 156 دێت.