کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە هەرێم جێگەی مەترسی نین

0

شلێر سەعید
سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش هاوڵاتیان دڵنیادەكاتەوە، كە لە كوردستان شوێنی تەقەمەنی جێ مەترسی نییە هاوشیوەی بەیرووت.

بەهۆی تەقینەوەكەی بەیرووت-لوبنان تاوەکو ئێستا 137 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی شارەکە و تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس. هەروەها گەڕان بە دوای قوربانیان لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکان بەردەوامە.

لەلێدوانێكی تایبەتدا، شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان، لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی ئەوەی تاچەند جبەخانەکان و ماددە مەترسیدارەکان جێگای مەترسین لە هەرێم وەک ئەوەی بەیرووت، بەنوچەی ڕاگەیاند: سەبارەت بە تەقینەوەكەی لوبنان هەریەكە و تەفسیری جیای بۆدەكات و سەبارەت بە هەرێم باوەڕناكەم جبەخانە و شوێنی تەقەمەنی وا گەورە هەبێت هاوشێوەی لوبنان بێت، بۆیە لە كوردستان شتی وا روونادات، هەندەك شوێنی تەقەمەنی هەیە لێرەو لەوێ‌ بەڵام بەم شێوە نییە.

گوتیشی، جبەخانە و شوێنی بچوك هەیە، بەڵام وەك لیژنەكەی ئێمە نەمبیستوە شوێنی وا گەورە هەبێت، ببێتە جێ مەترسی هاوشێوەی ئەوەی لە لوبنان ڕوویدا.

سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش ، ئاماژەی بەوەشكرد لە كۆبونوەكانی داهاتومان ئەوباسە دەخەینە ڕو تا بزانین گەر شوێنەكی واهەبێت كاری لەسەر بكرێت.

سەبارەت بە تەقینەوەی بەشێك لە جبەخانەكەی هەولێر لەمانگی نیسانی ئەمساڵ، شاخەوان ڕەئوف بەگ گوتی، ئەو تەقینەوەی لەهەولێر ڕوویدا و پێشتر لە مەعەسكەر سلام لە سلێمانی رووداوێكی لەم شوێنە بوو بەڵام پێموابيت لە دواییدا ئەو شوێنانە دوورخراوەتەوە بۆ دەروەی شارەكان، بەڵام شوێنی وەك ئەوەی بەیروت لە كوردستان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com