نوچە-روسیا الیوم
زانکۆی جۆنز هاپکینز، دوایین ڕاپۆرتی لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە ئاستی جیهانی بڵاو کردەوە و هەروەها ڕیزبەندی وڵاتانیشی دیاری کردووە.
زانکۆی ئەمریکی جۆنز هاپکینز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ئاگۆست ڕایگەیاند: ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی ئیپیدمی کۆرۆنا لە ئاستی جیهانی لە سنووری ١٩ ملیۆن حاڵەت نزیک دەبیتەوە و تاکوو ئێستاش زیاتر لە ٧٠٧ هەزار کەس بە هۆی تووشبوون بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕیزبەندییەک، کە زانکۆی جۆنز هاپکینز ئامادەی کردووە، ئەمریکا بە تۆمار کردنی رێژەی پێوانەیی پلەی یەکەمی جیهانی هەیە و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، تاکوو ئێستا ١٥٨ هەزار حاڵەتی مردن لەم وڵاتە تۆمار کراوە.
بەرازیل بە ٩٧ هەزار حاڵەتی مردن و دوو ملیۆن و ٨٦٠ هەزار کەس تووشبوو، پلەی دووەمی جیهانی هەیە.
وڵاتی مەکزیک بە ٥٠ هەزار قوربانی و ٤٥٦ هەزار حاڵەتی تووشبوون، پلەی سێهەمی جیهانی هەیە.
بە ریز هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا، هیند، ئیتالیا، فەرەنسا و ئیسپانیا، زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبویان هەیە لە ئاستی جیهانیدا.